ئەمڕۆ شاندێکی رەوتی سەدر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کرد.

شاندی پارتی پێکهاتبوون لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن و ئومێد سەباح.

شاندی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حه‌سه‌ن عه‌زاری و ئەندامیەتی له‌ نه‌سار روبه‌یعی، سادق سڵێتی، نه‌بیل تورفی-یە.

شایانی باسه‌ کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و رەوتی سەدر، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق دەکرێت، رەوتی سەدر دەیەوێت بۆچوونی کورد بەتایبەتی پارتی لەسەر پێکهێنای حکوومەت بزانێت”.