سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیێکی ئایینی شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی ناسراوی شاری هەولێر ( شێخ ئەحمەد خەیلانی)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان