دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندێكی ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
شانده‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زارییه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له دكتۆر نه‌ساڕ ڕوبێعی و نه‌بیل ته‌ڕفی و سادق سلێتی.
شانده‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كراوه.
بڕیاره شانده‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه، گفتوگۆی سه‌ره‌كیشیان تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.









