بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، هەروەها سبەی یەکشەممە لە پارێزگای هەولێر  باران و لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆکیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم  لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەوەش هاتوە، سبەی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم  لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانبارین لەکاتەکانی شەودا دەستپێدەکات و لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆکیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با 5-10 کیلۆمەتر و مەودای بینینیش 8-10 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا.