به‌پێی میدیاكان هاتنی كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی پاریس جێرمانی فه‌ره‌نسی بۆ ریال مه‌درید ته‌نها له‌سه‌ر كات په‌یوه‌سته، رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدیش ساتی هاتنی مباپی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاس له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه مباپێ بڕیاری خۆی داوه سه‌باره‌ت به‌كاتی په‌یوه‌ندیكردنی بۆ ریال مه‌درید و یاریزانه‌كه دوا كۆتایی هاتنی چامپیۆزلیگ یان مالئاوایی كردنی پاریس له جامه‌كه به‌فه‌رمی رۆیشتنی خۆی بۆ ریال مه‌درید راده‌گه‌ینێت، به‌مه‌ش مباپێ له‌واده‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه هیج جموجۆلێكی نابێت و ریال مه‌دریدیش رێز له یاساكان و یانه‌ی پاریس ده‌گرێت و ته‌نها چاوه‌ڕوانی هاتنی یاریزانه‌كه ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه، بریاربوو هه‌ر ئه‌م زستانه مباپێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكات و دوای كۆتایهاتنی وه‌رزشیش په‌یوه‌ندی بهریال مه‌درید بكات به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید و پاریسسانجێرمان له چامپیۆنزلیگ به‌ریه‌ك كه‌وتن ئه‌و كاره گۆرانكاری به‌سه‌رهات.