ناوه‌ندى فیدراسیۆنى شاخه‌وانیی كوردستان، به به‌شداریی 280 شاخه‌وان، هه‌ڵمه‌تێكى فراوان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى دانه‌ر و ئومێد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31/12/2021، له چوارڕیانى شێراوه، نزیك گوندى قۆریتان، ناوه‌ندى هه‌ولێرى فیدراسیۆنى شاخه‌وانیی كوردستان، به به‌شداریی 280 شاخه‌وان، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى دانه‌ر نه‌به‌زى ته‌مه‌ن 10 مانگ و ئومێد نامیقى ته‌مه‌ن 20 ساڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ره‌به‌یانى 17/12/2021، به‌هۆى بارانبارینێكى زۆره‌وه، لافاو له هه‌ولێر ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ته‌رمى 9یان دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ته‌رمى دوو له‌وانه به ناوى دانه‌ر نه‌به‌ز و ئومێد نامیق ون بووه، له‌و كاته‌وه‌ش تا ئێستا تیمه‌كانى حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى خۆبه‌خش له گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ندین ڕێگه‌ى جیاواز بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان كراون.






















