سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەکات و راشیگەیاند: “شانازی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/12/021، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفات کازمی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و لە وتەیەکدا رایگەیاند: “هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه، به پشتیوانی هه‌موو وه‌زیره‌كانی كابینه و پشتیوانی گه‌لی عێراق و ئارامگری و دانایی و به‌رگه‌گرتنی ره‌و ره‌وشه بووه. ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه شانازی پێوه ده‌كه‌ین و ده‌یپارێزین. پێویسته حكومه‌تی داهاتووش پارێزگاری له‌و رێباز و ده‌ستكه‌وتانه بكات”.
گوتیشی: “ئێمه په‌ڕه‌ی سپی چاكسازیمان گه‌ڵاڵه كرد و ئه‌وه یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانمان و زۆر سوودی هه‌بووه و بڕێكی زۆری سامانی بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌ندێك بۆ درووستكردنی ژاوه‌ژاو له باره‌ی په‌ڕه‌ی چاكسازی، به‌ڵام توانرا به سوود و قازانجی كه‌رتی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی بشكێته‌وه”.
ئاماژەشی بەوەدا: “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا زۆر باشتر بووه له‌وه‌ته‌ی 2003ه‌وه و ئێمه شانازی به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ین و ئه‌و گرژیانه‌ی هه‌بوون له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و ئێمه بۆچوونی زۆرمان هه‌بووه و توانیومانه سووپاس و ستایش بۆ خودای گه‌وره به گفتوگۆ و بنیاتنانی ره‌گه‌زه‌كانی متمانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرژانه بگۆڕین بۆ باشترین په‌یوه‌ندی”.
هەروەها ئەوەشی خستە روو: “سوپای پاڵه‌وانی عێراق ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، حه‌شدی شه‌عبی، پێشمه‌رگه، پۆلیسی ئیتیحادی سه‌ركه‌وتوو بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی تیرۆر و زۆرێك له سه‌رگه‌وره‌كان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووانه كوژراون و به‌رده‌وامیش ده‌بین له راوه‌دوونان و كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه له هه‌ر كوێیه‌كی عێراقدا بن”.









