تەرمی 16 کۆچبەرە خنکاوەکەی کەناڵی ئینگلیز لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا گەڕێندرایەوە هەولێر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-12-2021، تەرمی 16 کۆچبەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
تەرمی ئەو کۆچبەرانە لەسەر ئەرک و راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی حکوومەت لە فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا، گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
له 24-11-2021 بەلەمێکی گواستنەوەی كۆچبهرانی نایاسایی له كهناڵی ئینگلیز بە 32 کۆچبەرەوە تێکشکا، کە 16 كۆچبهر خهڵكی ههرێمی كوردستان بوون و گیانیان لهدهست دا.
وێنەکان لە ماڵپەڕی (کوردستان 24) وەرگیراون.













