به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ: هه‌ور و باراناوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان و ئێواره‌ش كاریگه‌ری دابارین كه‌م ده‌بێ و دره‌نگانی شه‌ویش كه‌ش سه‌قامگیر ده‌بێ
سبه‌ی ئاسمان نیچمه‌هه‌ور ده‌بێ و ئێواره ساماڵ ده‌بێ.
له سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ور و باراناوی ده‌بێ و له زۆربه‌ی شاخه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی پارێزگا به‌فر ده‌بارێ، ئێواره‌ش باران كه‌م ده‌بێته‌وه و دره‌نگانی شه‌و كه‌شه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێ.
سبه‌ی: ئاسمان نیمچه هه‌ور و ئێواره‌ش ساماڵ ده‌بێ.
له كه‌ركووك: ئه‌مڕۆ هه‌وری ته‌واو و بارانی نمه و پچڕپچڕ له ناوچه جیاجیاكان ده‌بارێ، ئێواره كه‌ش سه‌قامگیر ده‌بێ.
سبه‌ی: نیمچه‌هه‌ور و ئێواره‌كه‌ی ساماڵ ده‌بێ.
له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێ و له زۆربه‌ی كاتدا بارانه، به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێ، له كاته‌كانی ئێواره‌دا دابه‌رین كه‌م ده‌بێ و دره‌نگانی شه‌و كه‌شكه‌كه جێگیر ده‌بێ
سبه‌ی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و ئێواره بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێ.
له دهۆك ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نمه‌باران ده‌بێ و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێ، نیوه‌ڕۆ دابه‌رین كه‌م ده‌بێته‌وه و ئێواره كه‌ش جێگیر ده‌بێ.
سبه‌ی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و ئێواره‌ش ساماڵ ده‌بێ.














