ده‌زگای ڕوانگه ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرابوو، سبه‌ی سێشه‌م كه‌لوپه‌لی ناوماڵ به‌سه‌ر 1200 خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاو دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌زگای ڕوانگه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر (EJCC) كه‌لوپه‌لی ناوماڵ دابین ده‌كرێت بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌یه كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه.
هاوكارییه‌كانی ده‌زگای ڕوانگه بۆ هه‌ر ماڵێك به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
- سۆپا / 1 دانه
- بالیف 5 / دانه
- دۆشه‌ك / 5 دانه
- به‌تانی / 7 دانه
- فه‌رش (كارپێت) / 53 مه‌تر دووجا (15 – 4 م)
دوابه‌دوای زیانبه‌ركه‌وتنی سه‌دان خێزان له پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی لافاوه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕی 1 ملیار دیناری ته‌رخان كرد بۆ به‌هاناوه‌هاتنی زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، له ڕێگه‌ی ده‌زگای ڕوانگه‌ش هاوكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته زیانبه‌ركه‌وتووان.
قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كان بریتی بوو له دابینكردنی 3 ژه‌می خواردن بۆ 2 ڕۆژ (شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه)، هه‌روه‌ها دابینكردنی چه‌ند تانكه‌رێكی ئاو.
قۆناغی دووه‌میش بریتییه له دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ كه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كات.
شوێنی دابه‌شكردن: گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری (ناونیشان: گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌با – پشت مزگه‌وتی ئیمام حه‌مزه).
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21/12/2021 كاتژمێر 9ی به‌یانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیری ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر ده‌چێته ناوچه‌كانی دیكه‌ی (سه‌ركارێز، داره‌توو، قه‌ته‌وی و گردجۆتیار).









