بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 424 پزیشك له‌ چوار زانكۆی حكومی هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی دامەزران.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێویستیی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ پسپۆڕی پزیشكی گشتی، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 424 پزیشك دامه‌زرێن.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، 424 ده‌رچووی كۆلیژه‌كانی پزیشیكی گشتی له‌ زانكۆكانی “هه‌ولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك و كۆیه‌”، بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ناوونیشانی پزیشكی نیشته‌جێی خولاو داده‌مه‌زرێن.

نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلیژه‌كانی پزیشكی گشتی
نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی كۆلیژه‌كانی پزیشكی گشتی