وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دواکەوتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا کە وەک تەواوکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکاردەهێنرا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 18/12/2021، وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق 200 ملیار دینارەکەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا، هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵی 2021 دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی 11ی2021 تا ئەمرۆ 18/12/2021، ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە”.
ئەوەش خراوەتە روو: “بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری، خانەنشینی سەربازی و شارستانی) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارماندا لە داهاتی مانگی 12ی2021، خەرج بکرێت”.
رۆژی پێنجشهممه 25/11/2021، وهزارهتی دارایی به دابهشكردنی مووچهی وهزارهتی تهندروستی، دهستی به پێدانی مووچهی مانگی 11 بهبێ لێبڕین، كرد









