پارێزگاری هەولێر یەكەمین لێدوانی فەرمی لەبارەی لافاوەكەی ئەمشەو دا و ئاشكرای كرد كە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیش هەیە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاند: ”به‌داخه‌وه لە نزیكەی كاتژمێر چواری به‌یانییه‌وه لافاو له شوێنه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆره“.
روونیشی كردەوە كە ئه‌و شوێنانه‌ی کاریگه‌ریی لافاوی بەسەرەوەیە، ڕێگه‌ی هاتوچۆی تیمه‌کانیش ئاسان نییه، جگه له زیانی ماددی، زیانی گیانیش هه‌یه.
ئومێد خۆشناو جەختی كردەوە ”هه‌موو تیمه‌کان له کارن، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵکیش هاوکار بێ. خوای گه‌وره هه‌موولایه‌ک بپارێزێ“.
بەپێی زانیارییەكان لافاو لە گەڕەكەكانی (ژین و ڕۆشنبیری)، هەروەها لە دارەتوو هەیە و زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتۆتەوە، جگە لەوەی باس لە خنكانی سێ كەس دەكرێت.









