وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای دابینکردنی دووربینی شەو خولێکی مەشق و ڕاهێنان بە بەشداری نوێنەری لیواکان بەڕێوەچوو.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای دابینكردنی  دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كان،  ئه‌مڕۆ یەکشەممە خولێکی مەشق و ڕاهێنان به‌ به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.

 هەروەها ڕایگەیاند: لەو خولەدا ڕاهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دووربینی شه‌و به‌گوێره‌ی وه‌زره‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو  روونكرایه‌وه‌.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه‌ و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو، لەدوای خولەکەش ئەفسەرانی بەشداربوو گەڕانەوە بۆ لیواکانیان.