خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو‌، لە قۆناخی 16ـی جامی عێراق بۆ تۆپی پێ، یانەی وەرزشی هەولێر لە یاریگەی خۆی (فەرەنسۆ هەریری)‌ میوانداریی یانەی شوڕتەی بەغدای كرد.

بە درێژایی 90 خولەكی یارییەكە بە یەكسان بوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر ئەنجامی یارییەكە لەسەر خاڵی سزا یەكلایی كرایەوە، یانەی هەولێر بە ئەنجامی 4 ـ 3 بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستی بە یانەی شوڕتەی بەغدا هێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی عێراق.

یانەی هەولێر لە قۆناخی هەشتی جامی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی كەرخ دەبێتەوە.