خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێكی بۆ هاندەرانی مان یوو هەیە.

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 13هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كردو یارییەكەشیان بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ كۆتای هات، گۆڵەكەی مانچستەر یونایتد جادۆن سانچۆ تۆماریكردو گۆڵی بەرانبەریش جۆریجینیۆ بە لێدانی سزا تۆماریكرد.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئینستاگرام نووسیویەتی”هێشتا ڕێگایەكی درێژ لە پێشەوەیە و هیچ شتێك ئەستەم نییە كاتێك یاری بۆ مان یونایتد دەكەیت. تاكۆتایی بەردەوام دەبین لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكەمان”.

شایەنی باسە لە یاریەكەدا رۆناڵدۆ بە شێوەی یەدەگ بەشداری یاریەكەی كرد و لە خولەكی 60ی یاریەكە هاتە ناو یاریگا و نەیتوانی یارمەتی یانەكەی بدات سەركەوتن بەدەست بهێنن.