له دوو كات و دوو كاروانى جیاوازدا، زیاتر له 600 كۆچبه‌رى دیكه له (مینسك)ى پایته‌ختى بێلاڕووس، گه‌یشتنه‌وه (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26/11/2021، لە دوو کات و دوو کاروانی جیاوازدا، كه كاروانى یه‌كه‌میان 176 كۆچبه‌ر بوون، كاروانى دووه‌میشیان 430 کۆچبەر بوون، له فڕۆكه‌خانه‌ى (مینسك)ی پایته‌ختی بێلاڕووسه‌وه گه‌یشتنه‌وه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دێت، كه بۆ کارئاسانیکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس و پوڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە.
لە ڕۆژى 18/11/2021، یەکەم کاروانی کۆچبەران کە ژمارەیان زیاتر لە 400 کۆچبەر بوو، بە هەوڵ و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و عێراق.











