وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید لە بەغداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ ئان لیندی له به‌غدا بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، “حكومەتی سوید ھانی حكومەتی عێراق دەدات بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، لە بواری ئابووری و سەرجەم لایەنەكانی دیكە بۆ سەقامگیری عێراق. ھەروەھا پابەندین بە پشتیوانیكردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بەگشتی”.
گوتیشی: “سوید پشتیوانی عێراق دەبێت، لەپێناو پاراستنی سنورەكانی و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا”.









