ئەمشەوی پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند “خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵۆنیا گیریان خواردبوو. چیرۆکەکانیان یارمهتی هەوڵەکانمان دهدات بۆ دڵنیابوون له دووبارە نهبوونەوەی ئهو دۆخه”.
سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا “بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان، بۆ هێنانهوهی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان”.
مەسرور بارزانی هەروەها سوپاسی كارمهندانی فڕۆکەخانە و لایهنه پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و خۆبەخشەکانی كرد بۆ کارئاسانیکردن لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانیان.









