سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 18/11/2021، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌مان له‌سه‌ر بابه‌تى ده‌ستوور خسته ڕوو، بابه‌تى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به گرنگ ده‌زانین و ئاماده‌یی ته‌واوى فراكسیۆنى پارتیشمان ڕاگه‌یاندووه بۆ هه‌ر ده‌سپێشخه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له فراكسیۆنه‌كانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له ئاینده‌دا لێژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ لێژنه‌یه‌كى تازه بگۆڕین”.
گوتیشى: “ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا بكرێت، هه‌روه‌ها كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك ماف و شایسته‌ى خۆى پێ بدرێت”.
زانا مەلا خالید ڕوونیشی کردەوە لەسەر ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ساڵی 2013ی پەرلەمانی کوردستان ئەم کۆمسیۆنە هەڵبژێردراوە کە بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2014دا پێکهاتەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران پێک هاتووە لە نۆ ئەندام بە بەشداریی پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحیی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو کە وادەی ویلایەتی ئەنجوومەنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لە 23/12/2019 کۆتایی هاتووە، بۆیە پێوستە بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی پەرلەمانی کوردستان ئەنجوومەنێکی تازە پێک بێنینەوە بۆ ئەوەی ساڵی ئایندە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: ڕای فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ساڵی 2022 بەڕێوە بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێمان وایە باشترین بژاردە بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەکی یاسایی نەخەینە بەردەست بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، سیستەم و یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2018 هیچ فەراغێکی یاسایی نییە، بۆیە پێویستمان بە هەموارکردنەوە یان دانانی یاسایەکی تازە نییە.









