فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م بڕه پاره‌یه پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت، له رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10 ى ته‌واوی ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 25 ى 10 ى 2021 ، ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كرد و له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت و تا ئێستاكه‌ش له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه و چه‌ندین شوێن وه‌ریان گرتووه.









