وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 643 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

 یه‌كشەممە 31/10/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 643 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 28 کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، هه‌زار و 35 کەسیش چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١٣ )
١. پشکنین: ( ٦٩٤٦ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٢٤٥) هەولێر
• ( ٨٦٧) سلێمانی
• ( ١٢٧٩) دهۆك
• ( ٧٠) هەڵەبجە
• ( ١٨١) گەرمیان
• ( ٣٠٤) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٦٤٣ تووشبووی نوێ)
• ( ٣١٧) هەولێر
• ( ١٤٤) سلێمانی
• ( ٩٥) دهۆك
• ( ٢٠) هەڵەبجە
• ( ٣٣) گەرمیان
• ( ٣٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٠٣٥ چاکبوون)
• ( ٤٨٧) هەولێر
• ( ١٩٨) سلێمانی
• ( ٢٤٧) دهۆك
• ( ٢٣) هەڵەبجە
• ( ٣٠) گەرمیان
• ( ٥٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: ( ٢٥ مردن)
• ( ٤) هەولێر
• ( ٩) سلێمانی
• ( v) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٣٥٤٧٥٣ (١٢٠٠٣٣٨ هەولێر، ٨٢٨٨٧٧ سلێمانی، ١٣٠١٢٩٢ دهۆك، ٢٤٢٤٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٦١٥٩٦ (١٠٦٢٠٠ هەولێر، ١٢٥٧٢١ سلێمانی، ١٢٢٥٧٨ دهۆك، ٧٠٩٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٤٣٣١٥ ( ١٠٠٠٣٣ هەولێر، ١١٩٣٦٧ سلێمانی، ١١٧٣٨٥ دهۆك، ٦٥٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٤٠ (٤٣١٨ هەولێر، ٣٥٨٥ سلێمانی، ٣٥٨٥ دهۆك، ٣٥٢ هەڵەبجە)
مردن ٦٤٤١ (١٨٤٩ هەولێر، ٢٧٦٩ سلێمانی، ١٦٠٨ دهۆك، ٢١٥ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١