خەبات: هاوكار كه‌لهوری:- پاتریس ئیڤرا یاریزانی پێشووی مانچستەر و یۆڤی ئاشكرای دەكات كە لێدوانەكانی سەرەتای وەرزی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ھۆكاری سەرەكەی رۆشتنی رۆنالدۆ بوو لە یۆڤی.

ئیڤرای ھاورێی لەمێژینەی كریس بۆ رۆژنامەی la Rapubblicaدا گوتی: لە یۆڤی ئامانجی سەرەكی بردنی خولی ناوخۆییە نەوەك خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا، ئیڤرا گوتیشی رۆنالدۆ پێویستی بە رێز و خۆشەویستی ھەبوو، بەلام لە كاتی شكسەتەكان ھۆكارەكەیان دەگەراندەوە بۆ ئەو.

ھەروەھا گوتیشی كاتێك سەرەتای وەرز ئەلێگری بۆ میدیاكان گوتی ھەموو یاریەك كریس سەرەكی نییە و بە تەواوی پشتی پێنابەستێت، ئەوەش رۆنالدۆی بێ ھیواكرد و بریاری جێھێشتنی یۆڤانتۆسی بۆ مانچستەر یونیاتدی ئینگلیزی.

لە رووداوێكی چاوەڕواننەكراودا، لە سەرەتای وەرز لە ركابەرییەكی بەھێزدا، مانچستەر یونایتد توانی كریستیانۆ رۆنالدۆ لە چنگی مانچستەر سیتی بڕفێنێت و كوڕی یانەكەی خۆیان گەراندەوە ریزی شەیتانە سورەكان.