نووسینگەى پارێزگارى هەولێر رایگەیاند کە سبەی لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت و قوتابخانەكانی شاری هەولێر پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمشەو شەممە 31/10/2021، نووسینگەى پارێزگارى هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه و لە چەند شوێنێك لافاو ههستا و هاتوچۆى هاووڵاتییان پهكیكهوت، بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 31/10/2021 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتوچۆى هاووڵاتییان، لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانى حکوومى و قوتابخانە ئەهلى و حکوومییەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە”.
ئەوەش خراوەتە روو: “تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لەئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتوچۆ هاتوون، لەبەرئەوەى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆى هاووڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە”.









