ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ده‌بێت غاز به نرخی دیاریكراو بگاته ماڵان و رێگه‌ش به گرانكردنی نادەین .
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2021.10.26، لە نێو قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر، بەمەبەستى چاودێریکردن و ڕێکخستنى پرۆسەى دابەشكردنى غازى ماڵان بەسەر هاوڵاتییانی گەڕەکەکانی شارى هەولێر و دەوروبەری، لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر لە بریکارانى دابەشکردنى غازى ماڵان کۆبوینەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: لەکۆبوونەوەکەدا، لەنزیکەوە گفتوگۆمان لەبارەى کێشە و پێویستیەکان و میکانیزمى چۆنیەتى دابەشکردن و گەیاندن غاز بە ماڵان کرد و تیشکمان خستە سەر ئەو ڕێوشوێنانەى کە پێویستن بۆ دابینکردن و دابەشکردنى غازى ماڵان بگیرێتەبەر، هاووڵاتیانى شارى هەولێر دڵنییا دەکەینەوە كه شتێك نییه به‌ناوی قه‌یرانی غاز، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هۆى چاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر بووه كه رێژه‌ی گه‌یاندنی غازى بۆ هه‌ولێر كه‌م كردووە و تاڕادەیەک نرخه‌كه‌ی به‌رزکردۆتەوە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە ئێستا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی غاز ده‌گه‌یه‌نێته شاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی شارى هەولێر به‌رز بكه‌ینه‌وه و ره‌وشه‌كه ئاسایی ببێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه و به‌هه‌مان نرخی پێشووی غاز بگاته ماڵان.
ده‌شڵێت: بۆ ڕێگەنەدان بە بەرزکردنەوەى نرغى غاز لەسەر هاوڵاتییان، چەند ڕێ‌و شوێنێکى پێویستمان گرتۆتەبەر و چه‌ندین بریكاری دابه‌شكردنی غازیش به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی غاز، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر، ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌ر بتڵێكی غاز به 8500 دینار بگاته ماڵان و له نزیكه‌وه‌ش چاودێری ده‌كه‌ین و هه‌ر بریكارێكیش پۆلیسێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، هەر بریکارێک لەو نرخە غاز بەگرانتر بفرۆشێت ڕێکارى یاسایى لەبەرامبەردا دەگرینەبەر.









