خه‌تاب شێخانی، سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ 45 هه‌زار و 113 ده‌رچووی 2021 داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌ش كردووه، دوو هه‌زارو 142 قوتابی ساڵی 2020 و سێ هه‌زار و 277 قوتابیش ده‌رچووی ساڵانی رابردوون، كۆی گشتیش 52 هه‌زار و 532 قوتابی داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌شكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد 43 هه‌زار و 277 قوتابی له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون، كه ده‌كاته رێژه‌ی 62%، 21%یش له خوێندنی پارالێل و 17%یش له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون، كه ئێستا كرێی خوێندنی ئێواران 45% داشكاندنی بۆ كراوه.









