لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامی زانکۆلاین ڕادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتى (2021/10/25) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وردەکارى و داتاى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانى ڕاگەیاندن (بینراو، بیستراو، نوسراو) دەتوانن لەم کات و شوێنانەى خوارەوە ئامادەبن بۆ روماڵى ئەنجامەکان.

شوێن/ دیوانى وەزارەت – هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس

ڕێکەوت/ دووشەمە – 2021/10/25

سەعات/ 10ى سەرلەبەیانى