كه‌مێك پێش ئێسته‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌ شاره‌كه‌.
شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ شاری سلێمانییه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی فازڵ میرانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسییه‌، له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێ كراوه‌.
شایانی باسه‌ ئێسته‌ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
بڕیاریشه‌ دوای یه‌كێتی، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تریش بكات. تێیدا شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌مه‌د، عه‌لی حوسێن، دڵشاد شه‌هاب.
به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌، بوو به‌ حزبی یه‌كه‌می كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا.