كاتژمێر 7ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆدا نزیکەی 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و جیاوازیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش دابه‌شكردنی شاره‌كانی عێراقه به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كدا كه له هه‌ر بازنه‌یه‌ك هاوڵاتیان كاندیدێكی دیاریكراو هه‌ڵده‌بژێرن.









