حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه،‌ ڕۆژی دووشه‌می داهاتووی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه‌: بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا؛ رۆژی دووشەم رێککەوتی 11ـی ئۆکتۆبەر لە پاڵ رۆژی یەکشەم 12ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی.