مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتووانه،‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له‌ ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان. 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە.

مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند‌: متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له‌ ڕۆژی یەکشەممەدا.