لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له هه‌موو بنكه‌كانی عێراق داخران و ماوه‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌ی ده‌نگدان درێژ ناكه‌نه‌وه و له كاتژمێر 6ی ئێواره سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن داخران.
لیژنه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامێره‌كان به‌شێوه‌ی تۆماتیكی له كاتژمێر 6ی ئێواره له‌كار ده‌كه‌ون و هیچ ده‌نگێك قبووڵ ناكات.
جێی باسه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی عێراق له كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی پێ كرد و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چاو‌دێر و نێرده تایبه‌تییه‌كان پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوو.









