خەبات: رۆشنا عەلی:- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كرێی خوێندنی لە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و ناحكومییەكان بۆساڵی خوێندنی 2021-2022 داشكاند.
رۆژی(2021/10/7) د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە دو فەرمانی جیادا بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی تایبەت گوزەر دەكات بە شێوەیەك پێویستە هەموومان ڕەچاوی بارو گوزەرانی دارایی خەڵكی خۆمان بكەین و لە هەمان كاتیشدا بتوانین هەلی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندكاری هەرێمەكەمان دەستەبەر بكەین، لەو چوارچێوەیەشدا وتی: بۆ ئەوەی روحیەتی كێبڕكێی زانستی لە دامەزراوە ئەكادیمیەكان بپارێزین بە لەبەرچاوگرتنی باوردۆخی هاوڵاتیان بڕیارماندا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكان.
له نوسراوهكهی وهزارهتی خوێندنی باڵادا كه كۆپییهكی بۆ خهبات نێردراوه هاتووه كه رێژهی داشكاندنهكه بۆ زانكۆ حكومییهكان بهرێژهی %45 دهبێت بۆخوێندنی (پارالێل) و (ئێواران)ی گشت قۆناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا لە سەرجەم زانكۆ حكومییەكان و دامودەزگاكانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) پهیرهودهكرێت.
ههروهها له زانكۆ تایبهتهكان داشكاندنهكه بهپێی ریزبه ندی زانكۆكان دهبێت، ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی Bبەڕێژەی (١٠%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە، ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی C (١٥%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.
ئهو زانكۆیانهی دهكهونه گروپی Dكرێی خوێندنیان بهڕێژهی %20 كهمدهكرێتهوه، سەرجەم پەیمانگە تایبەتەكان و كۆلێژە زانكۆییەكان بەڕێژەی (٢٠%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.









