لە ناحیەی بەعشیقەی دەشتی نەینەوا، پارتی دیموكراتی كوردستان كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساز كرد.

ئوسامە محەمەد، كارگێڕی لیژنەی ناوچەی بەعشیقەی پارتی  ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 2/10/2021، لە ناحییەی بەعشیقە، وەك پارتی كەرنەڤاڵێكی گەورەمان بۆ سەرخستنی كاندیدەكانمان ساز كرد”.

گوتیشی: “كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی موسڵی پارتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی پارتی و هەروەها جەماوەرێكی بەرچاو ساز كرد”.

راشیگەیاند: “لەو كەرنەڤاڵەدا چەند گوتارێك بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی پارتی خوێندرانەوە و پاشان بە ئاهەنگ و گۆرانی كۆتایی بە كەرنەڤاڵەكە هات”.