نی ڕووچی

یەكەم ڕۆژی تشرینی یەكەم هاوكاتە لەگەڵ 72ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری چینی میللی. هەر لەگەڵ دامەزراندنی پارتی كۆمیونستی چینی لە ساڵی 1921، گەواهی بۆ 28 ساڵ لە تێكۆشانی خوێناوی داوە و چینی نوێی دامەزراندووە لە 1ی تشرینی یەكەمی 1949 و كۆتای سەردەمی كۆن و سەرەتای چەرخێكی نوێ بووە. هەر لەو كاتەوە، چین چیتر بەشە نەخۆشەكەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا نەما كە هێزە داگیركەرە ڕۆژئاوایەكان كاولیان كرد. سەردەمی توندوتیژی و چەوسانەوە و كۆیلایەتی بۆ نەتەوەی چینی كۆتایی هات، و دەوڵەتێكی سۆشیاڵیستی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی جیهان دەركەوت.

یەكەم: بە درێژایی 72 ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەكی داهێنا لە نوێخوازی دامەزراوەیی.
پارتی كۆمیونستی چینی پێداگرە لەسەر ئەوەی كە گەل ڕابەری وڵاتە و بنەمای زانستی ماركسیست و بارودۆخی نەتەوەیی چین كۆدەكاتەوە، كە ئەمەش سەقامگیری وڵات و دڵخۆشی گەل بۆ ماوەیەكی درێژ دەستەبەر دەكات.

1- چین پابەندی سیستەمی كۆنگرێسی میللیە بەو پێیەی كە سیستەمێكی سیاسی بنەڕەتە و گەل بەشداری لە كاروباری دەوڵەت دەكات لە ڕێگای ئەنجوومەنی گەل و ئەوان ڕابەری وڵاتن. هەر لە نیسانی 2021ەوە، زیاتر لە 2.62 ملیۆن نوێنەر لە كۆنگرە نەتەوەیەكان هەن لە هەموو ئاست و كۆمەڵە نەتەوە و پیشە و پارتە جیاوازەكان.

2- چین لەژێر ڕابەرایەتی پارتی كۆمیونستی چینی پابەندە بە سیستەمی هەماهەنگی فرە پارت و ڕاوێژكاری سیاسی. جگە لە پارتی كۆمیونستی چینی فەرمانڕەوا، 8 پارتی دیموكرات هەن وەكو پارتی بەشداربوو. ئەو پارتانە ڕێز لە ڕابەرایەتی پارتی كۆمیونستی چینی دەگرن و هەماهەنگن لەگەڵیان، و یەكگرتووی لە فەرمانڕەوایی و بەشداربوون، هەروەها ڕابەرایەتی و هەماهەنگی و ڕاوێژكاری و سەرپەرشتیكردن بەدیدەهێنن و ئەمەش گەرەنتی بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگای چینی دەكات.

3- چین پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی هەرێمی نەتەوەیی دەكات. پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی هەرێمی لەو ناوچانە دەكرێت كە كەمە نەتەوەكان تێیدا دەژین، لە نێوانیشیاندا 5 هەرێمی ئۆتۆنۆمی و 30 پارێزگای ئۆتۆنۆمی و 120 ناوچەی ئۆتۆنۆمی. ئەمەش گەرەتنی ئەوە دەكات كە زیاد لە مافە ئابووری و كۆمەلایەتی و كەلتوریەكان، كەمە نەتەوەیەكان ماف و ئازادی یەكسان بەدەست بهێنن.

4- پەیڕەوكردنی چین بۆ سیستەمی دیمۆكراسی نەتەوەیی بنەڕەت. چەندین شێوەی جیاواز هەن لەوانەش سیستەمی خود فەرمانڕەوایی لادێیەكان لەسەر شێوەی لێژنەی لادێی، و سیستەمی خود فەرمانڕەوایی شارنشینەكان لەسەر شێوەی لێژنەی شارنشین، هەروەها خود بەڕێوەبردن بۆ فەرمانبەرانی ڕێكخراوەكان و ڕێكخراوەكانی سەر بە یەكێتی كرێكاران. خەڵكێكی زۆر بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەن.

دووەم: بە درێژایی 72 ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەكی مەزنی داهێنا لە گەشەی ئابووری.
ئەم موعجیزەیە لە دۆزینەوەی سەختی سی ساڵی یەكەمی دامەزراندنی چینی نوێوە سەرچاوەی گرتووە، و هەروەها سوودی لەو هەڵبژاردەیە مێژووییە مەزنەی چاكسازی و كرانەوە كرد. لە ماوەی سی ساڵی یەكەم، چین گۆڕانی سۆشیاڵیستی كۆتای پێهێنا و سیستەمێكی پیشەسازی تەواوی ڕێژەیی بنیاتنا. دوای چاكسازی و كرانەوە، چاونەترسانە نوێخوازی تیۆری و پراكتیكیمان جێبەجێكرد و سیستەمێكی بێوێنەمان لە مێژووی مرۆڤایەتی بنیاتنا- سیستەمی ئابووری ماركێتی سۆشیاڵیست بە تایبەتمەندی چینی.

چالاكی كۆمەڵایەتی و ئابووری چین بە شیوەیەكی تەواو بڵاوكرایەوە و ئابووری بە خێرایی گەشەی كرد. هەر لە ساڵی 2020ەوە، داهاتی بەرهەمی خۆماڵی چین 100 ترلیۆن یوان( نزیكەی 15 ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی) تێپەڕاند كە ئەمەش 40 هێندەی ئەو بڕەیە كە لە سەرەتای چاكسازی و كرانەوە بەدەست دەهات. لە ساڵی 1978، ئابووری چین تەنها %1.75 ی ئابووری جیهانی پێكدەهێنا، بەڵام لە ساڵی 2020 ئەم ژمارەیە بەرز بووەوە بۆ %17 و كە بە ڕێژەی %39 لە گەشەی ئابووری جیهانی بەشداربوو. لە ساڵی 1978، ڕێژەی كەسی لە كۆی گشتی داهاتی بەرهەمی خۆماڵی لە چین تەنها 156 دۆلاری ئەمریكی بوو، كە ئەمەش 13 جار كەمترە لە تێكڕای جیهانی بە دۆلاری ئەمریكی بۆ ساڵی 2016. لە ساڵی 2020 ڕێژەی كەسی لە كۆی گشتی داهاتی بەرهەمی خۆماڵی لە چین بەرز بووەوە بۆ 10500 دۆلاری ئەمریكی، كە هەمان ئاستی تێكڕای جیهانییە.

سێیەم: بە درێژایی 72 ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەكی مەزنی داهێنا لە باشتركردنی گوزەرانی خەڵك.
چین پێداگرە لەسەر پاراستنی مافی گەل لە ژیان و گەشەپێدان بەو پێیەی كە ئەمانە مافە سەرەكیەكانی مرۆڤن. دوای ماوەیەكی دوور و درێژ لە تێكۆشان، گەلی چین لە ( خۆراك و جل وبەرگ)ەوە و لە كۆمەڵگایەكی بنەڕەتی خۆشگوزەرانی مامناوەند گۆڕا بۆ كۆمەڵگایەكی خۆشگوزەرانی گشتگیر و بەرەو ئامانجی خۆشگوزەرانی هاوبەش ڕێ دەكات.

لە دەوروبەری كۆتایی ساڵی 2020، چین ئامانجی كەمكردنەوەی هەژاری پێكا هەر وەك كە بڕیار بوو. 98.99 ملیۆن لادێنشین و 832 پارێزگا و 128 هەزار لادێی هەژار لە هەژاری ڕزگار كران. چین گەورەترین سیستەمی بیمەی كۆمەڵایەتی لە جیهان دامەزراند و لە نێویشیاندا موچەی خانەنشینی و بیمەی پزیشكی و كۆمەكی كۆمەڵایەتی. بیمەی پزیشكی بنەڕەتی 1.36 ملیار كەس دەگرێتەوە و ژمارەی بەشداربووان لە سیستەمی چاودێری كۆمەڵایەتی بنەڕەتی ملیار كەس تێپەردەكات. تێكڕای تەمەنی چاوەڕوانكراو بۆ دانیشتوانی چین لە 35 ساڵەوە (لە ساڵی 1949) بەرز بووەوە بۆ 77.3. هەر لە ساڵی 2020ەوە، كۆی گشتی ژمارەی میلەكانی ڕێگا لە سەرتاسەری چین 5 ملیۆن كیلۆمەتری تێپەڕاند، كە ئەمەش 64 هێندەیە بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی چینی نوێ. ژمارەی میلەكانی ڕێگا خێراكان زیاتر لە 161 هەزار كیلۆمەترە، و ژمارەی ئەو میلانەی كە ڕێگای ئاسنین دەیبڕن 146 هەزار كیلۆمەترە و ژمارەی ئەو میلانەی كە ڕێگا ئاسنینە خێراكان دەیبڕن 38 هەزار كیلۆمەترە، و هەمووی لە ڕیزبەندی یەكەمینە لە جیهان. هەروەها ژمارەی مەودای بڕاو لە ڕێگا لادێیەكان 4.38 ملیۆن كیلۆمەترە كە %99.4 لە كۆی گشتی ڕووبەری لادێكان دەگرێتەوە.

چوارەم: بە درێژایی 72 ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەكی مەزنی داهێنا لە بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژی.
لە ساڵی 1949 بەڕێز ماو زیدۆنگ وتی ( تەنانەت ناتوانین دەنكە شقارتەیەك یاخود بزمارێك بەرهەم بهێنین). ئەمڕۆ، چین گشتگیرترین سیستەمی پیشەسازی لە هەموو جیهاندا هەیە و وردە وردە نوێكاری لە زنجیرە پیشەسازیەكانی دەكات لە ڕێگای داهێنانی تەكنەلۆژی. لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بەشداریكردنی چین لە بەرەوپێشچوونی زانست و تەكنەلۆژیا لە 55.3% بەرز بووەوە بۆ 59.5%، و پێگەی چین بەرزبوویەوە بۆ 14مین وڵات لە ڕیزبەندی جیهانی 131 ئابووری(وڵات) لە ڕووی نوێخوازیەوە. لە بواری تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی، لە سێ چارەگی یەكەمی ئەم ساڵ، نیشاندەری بەرهەمی پیشەسازی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی لە چین بە ڕێژەی 10.1% بەرز بووەوە و داهاتی ئاوێتەی كۆمپیوتەری و داتا مەزنەكان و ئینتەرنێت بە خێرایی زیادیكرد. لە ڕووی توێژینەوە و پەرەپێدانی تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم، چین لەم ڕووەوە زۆر لە پێش جیهانەوەیە. هەروەها لە ڕووی داواكاریەكانی پاكانەی داهێنانی 6G، چین ڕێژەی 40.3% لە جیهان پێكدەهێنێت كە بە شێوەیەكی بەرفراوانتر گەشەپێدانی داتا مەزنەكان و زیرەكی دەستكرد و شارە زیرەكەكان و چەندین بواری تر بەهێز دەكات. لە ساڵی 2020، سیستەمی جیهانی مانگی دەستكردی ڕێدۆزی Beidou-3 بە شێوەیەكی فەرمی كرایەوە، ئەمەش واتە چین بوو بە سێیەم وڵات لە جیهان كە بە شێوەیەكی سەربەخۆ سیستەمی جیهانی مانگی دەستكردی ڕێدۆزی بخاتە كار.

هەر لە پار ساڵەوە، كەشتی ئاسمانی چینی”Chang’e 5″ سەركەوتووانە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و چەندین نموونەی لە خاكی مانگ وەرگرت. كەشتی ئاسمانی “تيان ون 1” سەركەوتووانە لەسەر ڕووی مەریخ نیشتەوە و سێ كەشتیوانی ئاسمانی كەشتی ئاسمانی “شنژاو 12″یان لێخوری و سەركەوتوانە گەشتن بە یەكەم كەشتیگەی چینی. چین زۆر خۆڕاگرانە ستراتیژیەتی ( سێ هەنگاو) بۆ داهێنانی زانستی تەكنەلۆژی پەیڕەو دەكات، ئەمەش بە واتای ئەوەی كە ببێت بە وڵاتێكی داهێنەر لە ساڵی 2020 و ببێتە پێشەنگی وڵاتە داهێنەرەكان لە دەوروبەری ساڵی 2035 و ببێت بە هێزێكی تەكنەلۆژی جیهانی لە دەوروبەری ساڵی 2050.

پێنجەم: بە درێژایی 72 ساڵی ڕابردوو، چین یارمەتی زۆر مەزنی لە بواری ئاشتی و گەشەپێدان لە جیهاندا پێشكەشكردووە.
چین هەمیشە پابەندی پێنج بنەماكەی ڕێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری یەكڕیزی خاك، و دەستدرێژینەكردنی هاوبەش و دەستتێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆیی یەكتر، و یەكسانی و سوودمەندبوونی هاوبەش و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە فەریی و ڕووبەڕووبوونەوەی باڵادەستی تاكلایەنە بووە. لە نەوەتەكان، چین بە فەرمی بەشداری ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو بۆ پاراستنی ئاشتی، بەمەش دەبێتە ئەو وڵاتەی كە زۆرترین ژمارەی هێزی پاراستنی ئاشتی هەیە لە نێو ئەندامە هەمیشەیەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان. چین زیاتر لە 40 هەزار سەربازی پاراستنی ئاشتی ناردووە بۆ سودان، لوبنان، كەمبۆدیا،لیبیا و چەندین وڵات و ناوچەی تر كە بەمەش نزیكەی 30 ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام داوە.

چین پێشنیاری بیرۆكەی بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتوویەكی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی كرد، و ئەم پرۆسەیەشی بە دەستپێشخەری ( پشتێنە و ڕێگا) بەهێزتر كرد. هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، چین هاوكاری دژە پەتا و پێكوتەی پێشكەش بە 151 وڵات و 14 ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كردووە.

چین لە ڕێگای 72 ساڵ لە تێكۆشان لەژێر سێبەری ڕابەرایەتی پارتی كۆمیونستی چینی و هەوڵە بەردەوامەكانی گەلی چینی زیرەك و تێكۆشەر، بە جیهان دەڵێت كە هەمیشە دەتوانێت ڕێگایەك بدۆزێتەوە بۆ گەشەسەندنی گونجاو و دەستكەوتی مەزن بەدەستبهێنێت لە گەشەسەندنی شاهانە و موعجیزەیەكی بێ وێنە دروستبكات كە ئەوانەی پێش ئەوان نەیان توانیوە بیكەن. ئەم بەرزبوونەوە ئاشتیانەی چین جوانیەكی زیاتر بە گەشەسەندنی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبەخشێت.

كۆنسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی