برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان..

بەبۆنەی (58)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکە دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر هەمان پەیامی راست و دروستی خۆتان بەردەوام بن و هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

دەنگی کوردستان مێژوویەکی پڕسەروەری و شانازییە بۆ گەلەکەمان و بزووتنەوە رزگاریخوازەکەی، کە بە بڕیاری (بارزانی نەمر) دامەزرا، بۆیە رۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە لەو رێبازەی گرتیەبەر بەدەرکەوت کە چەندە بایەخدار و گرنگە و سەلماندی کە لە بواری میدیاییدا دەنگێکی داکۆکیکارە لە مافە رەواکانمان و قووڵکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی.

لەلایەکی دیکەوە ئێزگەی دەنگی کوردستان، هەمیشە وەک سەکۆ و بڵندگۆیەکی راستەقینە گوزارشتی لە خواست و ویستی خەڵک و کۆمەڵگاکەمان کردووە و ئەمڕۆش هەمان رۆڵی بەرپرسانەی خۆی دەبینێ لە خزمەتگەیاندن بەو ئەزموونە و پاراستنی دەسکەوتەکان.

دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ئێزگەی دەنگی کوردستان دووپات دەکەینەوە و، بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان….

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧ـی٩ـی٢٠٢١