وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌  له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان له‌ ژێر ناوی (السلام والاسترداد) كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، “رێكاری پێویست” له‌ به‌رامبه‌ری ده‌گرنه‌ به‌ر.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

“کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان

25ی ئەیلوولی 2021″