وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هاووڵاتییان بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئاپی خزمه‌تگوزاریی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی ڕاسته‌وخۆ داواكاری و سكاڵای خزمه‌تگوزاری كاره‌با تۆمار بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: لە رێگەی ئاپی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی) راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاووڵاتییان دەده‌ینه‌وه‌.

ئاپه‌كه‌ لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاووڵاتییان دانراوه‌ و له‌ ئێستاشه‌وه‌ پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی كارایه‌ و كار ده‌كات.

وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لە ڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لە ماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لینكی ئاپی (پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی)یه‌ بۆ هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر سكاڵا و داواكارییه‌كان له‌ خزمه‌تگوزاری كاره‌با هه‌بێت:-

http://skala.moel.gov.krd/