وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکرای کرد، ئەمەریکا 70 ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و بەردەوام دەبن لە هاوکارییکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
وەین مەرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند “لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەککردنی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گوولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون”.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، جەختیکردەوە، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەککردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکان.









