شكار رێبوار- خه‌بات
رۆژی هه‌ینی 17-9-2021 به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له پاڕكی شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمان ڕێكخراوی ته‌ندروستی ( تاكڤین ) فیستیڤاڵیكی هونه‌ری و ته‌ندروستی سازكرد… ئامانج له‌و فیستیڤاڵه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان بوو به ئاماده‌بوان و هاوڵاتیان به‌بێ به‌رامبه‌ر، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری له بواره‌كانی ( موزیك و چنین و شێوه‌كاری… ) له‌خۆگرتبوو ، كه له‌لایه‌ن چه‌ندین شوێنی پزیشكی و ڕۆشنبیریه‌وه ئه‌نجامدران، ڕێكخراوی تاكڤین له چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌بواره‌كانی ( ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تی )پێك دێت و به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی تاك .











