به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی میوانخانه و هۆتێلی فه‌رید به فه‌رمان عه‌لی ڕاگه‌یاند: دوو كارمه‌ندی كچی هۆتێله‌كه‌مان كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ژێر زه‌مینی هۆتێله‌كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خوانی به‌یانی ده‌بن و له‌پڕ بوتڵێكی غاز گڕ ده‌گرێت و به‌خێرایی ئاگر ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ شوێنه‌كانی تری ژێر زه‌مینی هۆتێله‌كه و دواتریش به‌شێك له میوانخانه‌كه ده‌سووتێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی هۆتێل فه‌رید ڕایگه‌یاند: به‌هۆی زۆری دووكه‌ڵ و نه‌مانی ئۆكسجین له ژووری دوو كچه كارمه‌نده‌كه‌مان له ژێرزه‌مینی هۆتێله‌كه له‌هۆش خۆیان ده‌چن و دواتریش به‌داخه‌وه ده‌سوتێن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و نه‌هێڵن زیاتر ته‌شه‌نه بكات و ته‌واوی هۆتێله‌كه بسووتێت و گڕی ئاگره‌كه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه، دواتریش تیمه‌كانی ته‌ندروستی ته‌رمی هه‌ردوو كچه‌كه ده‌رده‌هێنن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كه‌ن.












