وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا رۆژانه‌ نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌با به‌هاوبه‌شان ده‌درێت.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3700 مێگاواتە.
له‌ باره‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با ، وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت:  خواست لەسەر کارەبا لە 5000  بۆ 4500 مێگاوات دابەزیوە.
له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت:  له‌ ئێستادا رۆژانە بە تێکڕایی نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوبەشانی.