دژە تیرۆری كوردستان رای گەیاند:
لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.









