ئەمڕۆ هەینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كار بۆ ئەوە دەكەن تا دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، پێكوتەی كۆرۆنا بە تەواوی مامۆستایان بدەن.
مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “تا ئێستا توانراوه پێكوتە بە 30%ی مامۆستایان بدرێت، هه‌وڵ دەدەین له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن، ته‌واوی مامۆستایان پێكوتە وه‌ربگرن”.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكی تریشدا هەر لەبارەی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە نووسیویەتی “كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كە ژماره‌ی بنكه‌كانی پێدانی پێكوتە به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر بكه‌ین، تا ئێستاش زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه پێكوتەكەیان وه‌رگرتووه”.
مەسرور بارزانی ئەوەشی نووسیوە كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا، 800 هه‌زار ژه‌مه پێكوتە به هاووڵاتییان دراوە، لە كۆتاییشدا داوای لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كردووە كە بۆ پاراستنی كوردستان، پێكوتە وەربگرن.









