مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی ده‌ربڕی كه به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه بڕی 250 ملیۆن دۆلار بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر ته‌رخان ده‌كرێتت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانا گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.
ڕاشیگه‌یاندووه: بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.











