(شهممه 4/9/2021)، ھونەرمەندی دیاری شانۆ (عەبدوڵای خەیات) بەهۆی نەخۆشییەوە له سلێمانى کۆچیی دوای کرد.
عەبدوڵای خەیات، هونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی بووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، لە یەکێک لە دراماکاندا لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتیی (جەمال) یان گوڵی بامێ ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
عەبدوڵڵای خەیات هونەرمەندی شانۆکاری شاری سلێمانیهو لەساڵی 1964 لەدایکبوە، لەشاری هەڵەبجە خوێندنی بنەڕەتیو ناوەندی لەهەڵەبجە تەواوکردوە، خوێندنی ئامادەیی پیشەیی ههر لەسلێمانی تەواوکردوە.
یەکەم کاری هونەری بەناوی شانۆی ڕێژنە بووه لەساڵی 1979، هاوكات خاوهنى 30 کاری شانۆییهو بەشداری چەندین فیلمو دراماشى کردوە.









