عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی نوێی، بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، راگه‌یاند و كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌گه‌ڵیدا به‌شداره.
(هاوپه‌یمانی نیشتیمانی) ره‌وته تازه‌كه‌ی حه‌كیمه، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له هێزێكی سیاسی هاوسه‌نگ، پێكهاتووین، كه پابه‌نده به پره‌نسیپه نیشتیمانییه‌كان و یاساكانی عێراقی، هه‌روه‌ها هێزێكین دژی توووندڕه‌وی ره‌گه‌زپه‌رستی وبه‌سه‌ربازكردنی كۆمه‌ڵگه.
راشیگه‌یاند، قۆناغی دوای ئازادكردنی عێراق له (2003) تێپه‌ڕی، چونكه چینی لاوان له ئێستادا له‌بواری سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌و كات، جیاوازن.
روونیكرده‌وه، له قۆناغی ئێستادا، عێراق پێویستی به گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌یه، كه پێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك و حكومه‌تێكی تازه بوونیات بنێ.
حه‌كیم ئاماژه‌یپێدا، پێویسته یاسا جێبه‌جێ بكه‌ین، چه‌ك به‌ده‌ستی حكومه‌ت بێت، حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگاو دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق بره‌و پێبده‌ین، هه‌وڵی سه‌قامگیری سیاسی بده‌ین، عێراق له ته‌نگژه ناوچه‌ییه‌كان دوور بخه‌ینه‌وه، دواجار سه‌روه‌ری بۆ عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه، به‌وه‌ی سوپای بیانی له عێراق بكشێته‌وه.
له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، تێیدا چاودێری ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ن، هه‌وڵی ساخته‌كاریش پێش ئه‌نجامدانی به‌رده‌وامه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌مباریه‌وه چه‌ندین گرووپیان ده‌ستگیر كردووه.
سه‌رچاوه: ئیلاف









