کۆڵۆنێڵ تۆد بوورۆگس، جێگری فەرماندەی گرووپی ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق ئاشکرای کرد ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری هەمەریان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

کۆڵۆنێڵ تۆد بوورۆگس، لە چەند تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاماژەی بەوەش کردووە: “ڕادەستکردنی ئەو ٢٥ ئۆتۆمبێلە سەربازییە لە جۆری هەمەر (HMMWV)  بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیماناندا بووە و ئەمڕۆ دووشەمە وەریان گرتووە”.

جێگری فەرماندەی گرووپی ڕاوێژکاریی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق ئاشکرای کرد ئامرازەکانی گواستنەوە توانای هێزی پێشمەرگە بۆ شکستدانی داعش بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکەنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە: “بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیا دەبنەوە لە وەرگرتن و گواستنەوەیەکی دروست و پارێزراوەی یارمەتییەکان کە ئەم بەیانییە جێبەجێ کراوە و پرۆسەی لۆجیستی زۆر گرنگە بۆ ئامادەییەکی تەواو لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا، و لەم کارەشدا پێشمەرگە نموونەیەکی دیارە”.