ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئاب، سه‌عات چوارى عه‌سر له به‌غداوه، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له گوتارێكدا رى گه‌یاند، “ڕه‌وته‌كه‌مان به‌شداری له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه بڕیاری له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.”
زیاتر گوتى، “عێراق عێراقى سه‌دڕییه‌كانه، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه، كه ڕه‌وته‌كه‌مان به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكات و داوایش له خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌م، به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به‌جۆشه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.”
ئاماژه‌ى دا، “پاكێجێكى واژوو كراوم له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراقه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه، پاكێجه‌كه خۆی له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیدا ده‌بینێته‌وه و به‌ڵێنیان داوه، كه هه‌وڵ بۆ چاكسازی ده‌ده‌ن.”
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “بڕیارمانداوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەین ئەویش لەپێناوی ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و داگیرکاری، هەرچەندە هەندێک کەسیش گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردنه‌كان”.
شایه‌نى باسه ڕێبەری ڕەوتی سەدر، 15ی تەمووزی ئەمساڵ، لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا بێبەریبوونی خۆی لە حکوومەتی ئێسته و پێشووی عێراق دەربڕی و ڕای گەیاند، “بۆ قۆناغی داهاتوو من و لایه‌نى سه‌دڕ بەشداری هەڵبژاردن ناکەین، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن”.
بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.









