وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە بە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەباكانیان لە 40 ئەمپێر كەمتر ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان نوێ دەكرێتەوەو دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێر كەمتر كارەبا بەكاربهێنن بۆ ئەوەی پێوەرەكانیان دوور بن لە كوژانەوەی كارەباكەیان.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەك بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی یە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك روویدابوو.